بریتانیا: مەرگی شاژن – لە سەردەمێکەوە بۆ دانەیەکی دیکە

وەک درێژترین شاژنی دەسەڵاتداری وڵاتەکە، شاژنە ئەلیزابێتی دووەم نوێنەرایەتی سەردەمی سەقامگیری جاران دەکرد. کۆچی دوایی ئەو سەرەتای نیشانەی سەردەمێکی نوێی قەیران دەکات؛ ئەستووندەکێکی داڕووخاوی دیکەی دامەزراوەی بەریتانیا، مژدەی هەڵچوونە شۆڕشگێڕەکان دەدات.


[Source]

مسۆگەر بوو. پێشکەشکارێکی بی‌بی‌سی بەرنامەی بارگەین هەنت (Bargain Hunt)ـی بچران تاوەکوو لە کۆشکی باکینگهامەوە وتەیەک پێشکەش بکات.

هەندێکیان هەر پێشوەختە بازیان دابوو. یەڵدا حەکیم، پێشکەشکارێک لە بەرنامەی وۆرلد نیوز (World News)ـی بی‌بی‌سی، تویتێکی کرد بەسەر هاوخەمییەکەی لەپاش ئەوەی بڵاوی کردەوە کە ڕاگەیاندنێک کراوە کە شاژن کۆچی دوایی کردووە.

جەستن وێڵبی، سەرئۆسقۆفی کانتربێری، تویتێکی بڵاو کردەوە سەبارەت بە “ئامادەبوونی خودا”.

وەلێ ئەوە ڕاگەیاندنەکەی بی‌بی‌سی و کۆبوونەوەی پەلەزی خێزانی شاژن – کوڕان، کچان، نەوە، خزموکەسانی هاوسەر، شاکوڕان و شاکچان – بۆ قەڵای بالمۆڕاڵ بوو کە هەمووی پەیڤی. تەنانەت شازادە ئەندرۆش وێرای ڕووی خۆی نیشان بدات، کاتێک دایکی دواهەناسەکانی دەدا.

لە سەقامگیرییەوە بۆ شڵەژان

ڕۆیشتنەکەی شاژنە ئەلیزابێتی دووەم، شاژنی خاوەن درێژترین دەسەڵاتی ئێمە، لە گەلێ ڕووەوە نوێنەرایەتیی کۆتاییی سەردەمێک دەکات. وەلێ ئەوە چ ئاژاوەیەکە لەپاش خۆی بەجێی هێشتووە.

ئەو بۆ ماوەی ٧٠ ساڵ لەسەر تەختی پاشایەتی بوو – و چ ساڵانێک بوون!

ئەلیزابێت زۆر بەختەوەر بوو بەوەی کە لە سەرەتای چاکبوونەوەیەکی ئابووریی جیهانیدا کە هیوای بۆ داهاتووی دابین کرد بۆ خەڵک، هاتە سەر تەختی پاشایی. کە بۆ نزیکەی ٢٥ ساڵ بەردەوام بوو، لەگەڵ بەرزبوونەوەی ئاستەکانی ژیان سەقامگیری کۆمەڵایەتی دابین کرد.

هەر چۆنێک بێت، پەنجا ساڵی دواتر جیاوازییەکی بەرچاویان هەبوو، دوابەدوای بازاڕسستییە جیهانییەکەی ١٩٧٤، و سەختییە ڕوولەگەشەکان و خێرابوونەوەی داشکانەکەی سەرمایەداری بەریتانیا، کە دەستی بە قۆناغێک کرد لە شەڕە پیشەسازییە خەباتگێڕەکان و ململانێیە چینایەتییەکان.

شڵەژانەکانی حەفتاکانی سەدەی ڕابردوو ڕێی دا بە تاچێریزم و کەمبوونەوەی چالاکی پیشەسازی لە بەریتانیا. ئەمەش ڕەنگی دایەوە لە ڕوولەزۆریی جەمسەرگریی چینایەتی لەنێو کۆمەڵگادا.

ئەستووندەکی دامەزراوەکە

بەدرێژایی ئەم ساڵانەدا، پاشایەتی وەکوو ئەستوودەکێکی دڵسۆزی دامەزراوەکە خۆی نیشان داوە.

بەگوێرەی ژیاننامەنووسی شاهانە ڕۆبەرت هاردمان، نووسەری کتێبی شاژنیڕۆژگارمان (Queen of Our Times): “ئەو تەنها نوێنەرایەتی لە بۆ ئەم جێگیرییە، ئەم هەستەی هەمیشەبوون و سەقامگیرییەدا دەکات”.

ئەمەش لەلایەن فاینانشیاڵ تایمزەوە دەنگدانەوەی هەبوو، کە ئەوەیان ڕایگەیاند “ئەو لە سەردەمی پاشجەنگەوە تاکوو سەدەی بیست و یەکەم نوێنەرایەتیی بەردەوامی و سەقامگیری دەکر لە بۆ بەریتانیا”.

تێکڕای ئامانجی پاشایەتی ئەوە بوو کە لە سەرووی ڕامیارییەوە بوەستێت وەکوو ‘ڕزگارکەری گەل’. هەموو ڕووداوێکی پڕزریقەوبریقە و وتاردانێکی فەرمی بەوردی ئامادەکراو بووبوو لە بۆ دەرخستنی ئەم وێنەیەدا.

پاشایەتی لە قەیراندا

لەگەڵ قەیرانی سەرمایەداری بەریتانیا قەیرانی دامەزراوەکانی هات، وەلێ هەروەها بە پاتشایەتییەکەییەوەش.

کێشە و ململانێیە خۆیییەکان لەنێوان ئەندامە جیاوازەکانی بنەماڵەی پاشایەتیدا؛ پەیوەندییە شێواوە ئاشکران؛ بۆنی خراپی و ئابڕووچوون – هەموو ئەمانە لەژێر ڕووکەشی تەنکی شکۆ و بۆنەی گەورەی سەربازییەوە چڵکیان دەکرد و شریخەیان لێ دەهات.

پەیوەندییە نزیکەکەی شازادە ئەندرۆ لەگەڵ منداڵبازێکی سزالەسەردا، بەتایبەتی، بووبووە بەرداشی ملی “دەزگا” ‘The Firm’ـکەدا1.

لەنێوان هەموو ئەمانەدا، ئەرکی شاژن بوو ڕێدۆزی بکات نێو تۆفانەکان، بڵند بێت بەسەر شەڕوکێشە و ناکۆکییەکان، و هەستێکی سەقامگیری بگەڕێنێتەوە.

هەڵچوون و گێژاو

پێویستە بگوترێک، کە بە لەبەرچاوگرتنی تەمەن درێژییەکەی، گەرموگوڕییەکی تایبەت پەرەی سەندووە بەرانبەر بە کەسایەتییەکەی، لە پێچەوانەی هەستە خوارئەرێنییەکەی جەماوەر بەرانبەر بە ئەندامانی دیکەی بنەماڵەی شاهانەدا.

سەرباری هەموو شتێک، ئەوەی لێ دەچوو شتەکانی پێکەوە گردکردبێتەوە، لەنێویاندا ساڵی ئەرژەنگ (annus horribilis)ـی ١٩٩٢ـدا2، کاتێک شتەکان نەدەکرا خراپتر ببن.

و لەگەڵ قەیرانی ڕوولەقووڵبوونەوەی سەرمایەداری بەریتانیا، ئەو نوێنەرایەتی سەقامگیری سەردەمێکی ڕابردووی دەکرد کە هەندێک بەتامەزرۆی بوون – سەردەمێکی پێشوو کە لەمێژدا لەنێو چووە.

لابردنی ئەو لە دیمەنەکەدا، لە ساتی هەڵچوونە کۆمەڵایەتی و ئابوورییەکاندا، ئەستووندەکێکی سەرەکی دیکە دەپووکێنێتەوە لە دامەزراوەیەکی لەوەپێش داڕووخاو.

ئەمەش مەترسییەکی ڕاستەقینە دەنوێنێت لە بۆ چینی دەسەڵاتداردا، کە لە هەمان کاتی گۆڕینی پارێزەر لە داونینگ ستریت (Downing Street)ـدا3 هاتووە.

ئەو ڕاستییەی کە وڵاتەکە لە هەمان هەفتەدا سەرۆکوەزیرانێک و پاشایەکی نوێی هەیە، ڕەنگدانەوەی هەم ئەو گێژاوە توندەیە کە سەرمایەداری بەریتانیا دەهەژێنێت، و هەم سەرچاوەیەکی دیکەش بۆ ناجێگیرییەکی پترتر.

ئەو باوەڕەی کە چارڵز دەکرێت هەنگاو بنێت و بۆشاییەکە پڕ بکاتەوە، خەیاڵاوییە. ئەو بەجیاوازی سەیر دەکرێت – بەو بڕەی کە زۆرێک باسیان لە پەڕاندنی نەوەیک لە تاج کردووە.

چەکی یەدەک

پاشایەتی هەرگیز وەکوو خۆی لێ ناهێتەوە. بەقووڵی لەکەدارە، و تا دێت لە ژیانی ڕۆژانەی خەڵکی ئاسایی جیا دەبێتەوە.

چینی ده‌سه‌ڵاتدار پاشایەتێکەی هێشتەوە نەک بۆ هۆکاری سۆزەکی، به‌ڵكوو لەبەر به‌رژه‌وه‌ندیی چینایه‌تی.

حکوومەت و هێزە چەکدارەکان پەیمانی بەئەمەکی خۆیانیان داوە بە خاوەنشکۆ چ شا یا شاژن . شا خاوەنی دەسەڵاتی یەدەکییە کە دەکرێت بەکار بهێنرێت – و بەکاریش دەهێنرێت – لە دۆخی تەنگەتاویدا.

دەکرێت ئەو جۆرە دەسەڵاتانە ئامادە بگرین ئەگەر بەرژەوەندیی سەرمایەداریی بەریتانیا بە هەر شێوەیەک مەترسییەکی جددی لەسەردا بێت.

بە واچەیەکی دیکە، پاشایەتی چەکێکی یەدەکە، لە کاتی قەیرانەکاندا بەکار دەهێنرێت، بەتایبەتی لە کاتی هەڵچوونە شۆڕشگێڕەکاندا.

پاشایەتی بەدڵنیایییەوە دەستێکی هەبووە لە هەڕەشەی ڕووخاندنی حکومەتی ویڵسن لە شەستەکانی سەدەی ڕابردوودا، و جێگرتنەوەی بە حکوومەتێکی سەربازی بە سەرۆکایەتیی لۆرد ماونتباتێن (Lord Mountbatten). بە لەبەرچاوگرتنی سروشتە پێنەگەیووەکەی، پیلانەکە هەڵوەشێنرایەوە.

و لە ١٩٧٥ـدا، سەرپشکەی شاهانە بەکار هێنرا لە بۆ لابردنی حکوومەتی دیموکراتیانە هەڵبژێردراوی پارتی کرێکارانی گۆف ویتلام لە ئوسترالیا. ئەمەش مەشقکردنێک بوو بۆ مانۆڕێکی شیمانەی هاوشێوەی لە بەریتانیا، لە ساتێکی گونجاودا.

ئەمە رۆڵەڕاستەقینە کۆنەپەرستییەکەی پاشایەتی دەردەخات، کە لە کاتی خۆیدا دژی بزووتنەوەی کرێکاری بەکار دەهێنرێت.

سەرەڕای ئەمەش، سەرکردەکانی سەندیکاکان بەداخەوە سوورن لە ‘حورمەتی خۆیان نیشان بدەن’ بۆ بنەماڵەی شاهانە، بە هەڵوەشاندەوەی مانگرتنەکان و پاشخستنی کۆنگرەی (سەندیکاکان) (TUC)ـی ئەمساڵ.

جیاوازیی چینایەتی

پێویستە ڕوون بیین: لەپشتی دیمەنی جوان و ڕێوڕەسمەوە، چەکێکی نەگریسی چینی دەسەڵاتدار هەیە.

بەڵام ئەمڕۆ، ئەو چەکە یەدەکە کول بووەتەوە – بەتایبەتی بەهۆی کۆچی دواییی شاژن و تێپەڕبوونی تاج لە بۆ چارڵز و کامیلا.

ئەمە نەدەکرا لە کاتێکی خراپتردا ڕوو بدات لە بۆ ئەو هێزەگەلەی وا هەن.

بەریتانیا – و هەموو جیهان – لە چنگی قەیرانێکی سەختدان، کە هاوشێوەیمان هەرگیز نەبینیوە پێشتر.

دامەزراوە گاڵتەجاڕانە هەوڵ دەدات کەڵک وەربگرێت لە مەرگی شاژن لە بۆ ئەوەی بەنێو خەباتی چینایەتیی پەرەسەندوودا ببڕێت، بە بەرهەمهێنانی بارێک لە نیشتمانپەروەریی تونڕەو و نەتەوەپەرستییەکی قێزەون، بە ١٠ ڕۆژ لە شینگێڕیی فەرمیدا.

وەلێ هەر بارێک لە نیشتمانپەروەری و ‘یەکێتیی نەتەوەیی’ کورتخایەن دەبێت، لەگەڵ قووڵبوونەوەی قەیرانەکە، جیاوازیی چینایەتی لە کۆمەڵگادا فراوان دەبێتەوە، و پرسە چینایەتییە گڕگرتووەکان – کارەساتە بەردەوامەکەی وزە، ئەو بازاڕسستییەی لە ئاسۆدایە، و هێرشەکان سەر ئاستی ژیان – دەگەڕێنەوە بەردەم، لە ئاستێکی بەرزتردا.

و گومان نییە لەوەی ئەم پرۆسەیە بەهۆی کردەوە بێباکەکانی حکوومەتی نوێی ترەسەوە هانی دەدرێت، بەوچەشنەی شەڕێکی چینایەتی ئەنجام دەدات دژ بە کرێکاران لە بەرژەوندیی سەرۆکەکاندا.

پاشایەتییەکە هەڵبوەشێنن!

ئەو سەقامگیرییەی چینی دەسەڵاتدار مینای دەکرد بووە هەڵم، ناسەقامگیرییەکی قووڵ جێگەی گرتەوە. تێکڕای ئەوەی پتەو بوو دەتەوێتەوە بۆ هەوا.

ڕووداوەکان هۆشیاری دەهەژێنن و بنەماکان دادەنێن لە بۆ گەشەی شۆڕشگێڕانە.

شتومەکە زیانلێکەوتووەکەی پاشایەتی دەبنە ئامرازێکی ناکاریگەر لە دەستی چینی دەسەڵاتداردا. یەک بە یەک ئەستووندەکەکان فەرمانی کۆن درز دەبەن.

کۆچی دواییی شاژنە ئەلیزابێتی دووەم نیشانەی کۆتاییی سەردەمێک دەکات، دانەیک کە تاڕادەیەک ئارام، و سەرەتای سەردەمێکی نوێی تۆفان و گوشار.

شۆڕشی کۆمەڵاگر لە بەریتانیا سەرمایەداری لەنێو دەبات. و لە پرۆسەکەشدا، شوێنەوارە ڕزیوەکەی پاشایەتی، و تەواوی ئەو دیاردە دەرەبەگیانەی لەگەڵیدان، ڕادەماڵێت.